گۆنزالۆ ڤارگاس لۆسا نوێنەری تایبەتی کۆمیسارێتی باڵای کاروباری پەنابەران بۆ سوریا سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، دوای ڕوخانی رژێمی بەعس ٢٧٠ هەزار پەنابەر گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
گۆنزالۆ ڤارگاس لۆسا نوێنەری تایبەتی کۆمیسارێتی باڵای کاروباری پەنابەران بۆ سوریا سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە گەڕانەوەی پەنابەرانی سوریایی بۆ وڵاتەکەیان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لۆسا بە هاوبەشکردنی داتاکانی دوایین ڕاپرسییان سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارەکان، وتی، "لە دوای ڕووخانی رژێمی ئەسەدەوە، ٢٧٠ هەزار پەنابەری سووری گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان و ژمارەیەکی زۆری دیکەش بەنیازن ساڵی داهاتوو بگەڕێنەوە."
لۆسا ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە چارەکێکی پەنابەرانی سوریا پلانیان هەیە لە ماوەی ١٢ مانگی داهاتوودا بگەڕێنەوە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ژیانیان.
لۆسا ڕاپۆرتی دا کە گەورەترین بەربەستەکانی گەڕانەوە بریتین لە نیگەرانییەکان سەبارەت بە مافی نیشتەجێبوون و خاوەندارێتی ئێستا، سەلامەتی، دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و سەختی ئابووری.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ١٨١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٣٨ کەس.
دەزگای ئافادی تورکیا راگەیاند، لە دەریای ئیجە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ رووی دا.
لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە نێوان بەرخۆدانی فەلەستین و سەهیۆنییەکانی داگیرکەر ٣ ئەسیری داگیرکەر رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کران.
ئەمریکا، فرۆشتنی مووشەک، بۆمب و تەقەمەنی بە بەهای ٧.٤ ملیار دۆلار بە سەهیۆنی داگیرکەر پەسەند کرد.